کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات

15-12-2024
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.