کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

12-12-2024
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی ڕۆڵی ئافرەتان  لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد و دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و، بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا.

ڕۆلی گرنگی ئافرەتان لە  پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.