ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکی گرووپی دەستەی تەحریر شام، پەیامێک ئاراستەی سوودانی دەکات

05-12-2024
سەرۆکی گرووپی دەستەی تەحریر شام، پەیامێک ئاراستەی سوودانی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی گرووپی ده‌سته‌ى تەحریر شام، محەمەد جۆلانی، داوای لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە "ڕێگە نەدات هێزەکانی حه‌شدى شه‌عبی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستوەردان لە سووریا بکەن".

هەروەها کەمێک پێش ئێستا سوپای رژێمی سووریا لە شاری حەما کشایەوە و گرووپە چەکدارەکانی سووریا کە بە "ئۆپۆزسیۆنى سووریا" خۆیان ده‌ناسێنن چوونە نێو شارەکەوە.