کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینی بەغدا دەکات

30-11-2024
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینی بەغدا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندازیار عەمار مووسا کازم ئەمینی بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پلان و بەرنامەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدڕاڵ کرا و سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی بەغدا کرد.

هەر لەو دیدارەدا ئەمینی بەغدا دوو تابلۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد کە یەکێکیان وێنەی سەردەمی منداڵیی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو.