کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات دەکات

03-11-2024
مەسرور بارزانی  پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. 
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسولیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە.

کونسوڵی گشتیی ئیمارات، پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیجی ناوبرد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.