کوردستان

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی 10

03-11-2024
ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی 10
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:

ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.