کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

30-10-2024
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (احمد ابراهیم الظاهري) کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کرایەوە.