کوردستان

شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

05-10-2024
شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە: "پێشبینی دەکرێت لە 12/10/2024، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەکاریگەری زیاتری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست و کاریگەری دەریای سووریش و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەیەکی پچڕپچڕ کاریگەرییەکانی بەردەوامی دەبێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "پێشبینی بارانێکی مامناوەند و لەسەرجەم ناوچەکاندا دەکرێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش رێژەیەکی زیاتر."