کوردستان

پۆندێکی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت

28-09-2024
پۆندێکی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە هەولێر بە گوژمەی نزیکەی ( 700 ملیۆن دینار ) دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد دەکرێت.

لە بڵاوکراوەیەکی پارێزگای هەولێر هاتووە، لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (676 ملیۆن دینار)، دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد لە سنووری قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دروستکردنی، جگە لە کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە، لە ڕووی ئاودێری و ئاژەڵداریەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.