کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و بڕگەیەکی گرنگ تاوتوێ دەکات

11-09-2024
ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و بڕگەیەکی گرنگ تاوتوێ دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەکەن.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 11ـی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 10:00 کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکەن و رێکار و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکان تاوتوێ دەکەن.