کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

05-09-2024
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو .

جێی ئاماژەپێدانە تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
٥ـی٩ـی٢٠٢٤