کوردستان

وادەی هاتنی شەپۆڵێکی بارانبارین ڕاگەیەنرا

17-08-2024
وادەی هاتنی شەپۆڵێکی بارانبارین ڕاگەیەنرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەپۆلێکی تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه .

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی دەزگای کەشناسی کەنەدی( GEM) لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاری کراوی لەڕۆژی یەکشەممەوە ڕێکەوتی ( ٢٥/ ٨/ ٢٠٢٤) کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات شەپۆلێکی تاوەباران وهەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەهەندێ شوێن ئەگەری نمەباران هەیە، لەهەندێ شوێن و ناوچەبە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی هەولێرو ڕاپەڕین و دهۆک ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر هەیە شەپۆلەکە فراوانتربێت بارانبارین سەنتەری شارەگەورەکانیش بگرێتەوە شەپۆلەکە تائێستا لەژێر چاودێریدایە جێگیرنیە لەگۆڕانکارییدایە ، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە زیاتر ڕووندەبێتەوه.