کوردستان

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

10-08-2024
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەگەڵ هەریەک لە تریفە عەزیز، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێرن نووتن، بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە کۆ بووەوە.

پرسی هەڵبژاردن، دەستپێکردنەوەی ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و بابەتی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بەدرێژی گفتوگۆیان لەسەر کرا.

ئێرن نووتن ڕایگەیاند: "ئەمەریکا بە پەرۆش و جدییە لەوەی ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و بۆ ئەم بابەتەش لە پەیوەندیی بەردەوامدان".