ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە 35 کەس دەبنە قوربانی

09-08-2024
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە 35 کەس دەبنە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستانن.

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 09-08-2024 روویداوە. پاسێکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای "ئاگری سێچ"ـی باکووری کوردستان کە لە شارۆچکەی پۆڵاتڵی سەر بە ئەنقەرە بە ئاراستەی ئەسکیشەهیر دەڕۆیشت، خۆی کێشا بە پایەی پردێکدا. 

ڤاسپ شاهین پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاسەکە کاژێر 05:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە بۆ شارۆچکەی پۆڵاتلی دەچوو، لە نزیک گوندی ئۆڵوکپنار لە رێگەکە دەرچووە و خۆی بە پایەی پردەکەدا کێشاوە. 

بەرپرسێکی کۆمپانیای "ئاگری سێچ" لە ئۆتۆگاری ئەنقەرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاسەکە لە ئاگری بەڕێکەوتبوو و بڕیاربوو بچێت بۆ ئیزمیر، بەڵام لە شارۆچكەی پۆڵاتلی تووشی ئەو رووداوە بووە. 

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی کۆمپانیاکە، زۆربەی سەرنشینانی پاسەکە، خەڵکی پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستانن.

ژێدەر

رووداو