ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەوت تەرمی نەناسراو لە نزیک بەغدا دۆزرانەوە

22-08-2020
حەوت تەرمی نەناسراو لە نزیک بەغدا دۆزرانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حەوت تەرم لە باشووری بەغدا دۆزرانەوە و پۆلیسی شارەکەش دەڵێ"تەرمەکان نەناسراونەتەوە".

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مەفرەزەیەکیان رووفاتی حەوت کەسیان لە باشووری بەغدا دۆزیوەتەوە، کە دوای کوشتنیان ژێرخاک کراون.

تەرمەکان بە دووری 25کم لە باشووری بەغدا و لە ناوچەی یوسفییە دۆزراونەتەوە، دواتر رەوانە دادپزیشکی کراون بۆ توێکاری و هەوڵدان بۆ ناسینەوەیان، چونکە هیچ ناسنامەیەکیان لە گیرفاندا نەبووە.