کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

09-07-2024
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی سێشەممە 9ی تەممووزی 2024 لەسەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.