کوردستان

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

06-07-2024
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆککۆماری نوێی ئێران و دەڵێت، "بەهیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان."

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و رێز و بەرژەوەندیی هاوبەش."