کوردستان

وادەی خۆ کاندیکردن بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکرێتەوە

03-07-2024
وادەی خۆ کاندیکردن بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بە میدیاکانی راگەیاند، سبەی ماوەی پێشكەشكردنی داواكارییەكانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تەواو دەبوو بەڵام بەگوێرەی بڕیارەكەی كۆمسیۆن، تا كۆتایی دەوامی ئاسایی 15ـی تەمووز كاتی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا هیچ هاوپەیمانیەتییەكی نوێ‌ لەماوەی درێژکردنەوەکەی کاتەک تۆمار نەكراوە، بەڵام داواكاری پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی ئەو كاتە درێژ بكرێتەوە.

بڕیارە لە 20ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت و ئێستا كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە.