وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە.
وەزارەتەکە ئێوارەی چوارشەممە، 22ـی ئایار رایگەیاند، ڤەدات زۆربا، سەربازی پیادەی گرێبەست لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە هەرێمی کوردستان بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە کە پێشتر لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە دانراوە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە. دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.