کوردستان

کورسیی پێکهاتەکان گەڕێندرایەوە

21-05-2024
کورسیی پێکهاتەکان گەڕێندرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان پێنچ کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری بکرێت.

بەگوێرەی بڕیارە کورسی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێت، دووانیان بۆ هەولێر، دووانیان بۆ سلێمانی و یەکێکیش بۆ دهۆک دانراوە.

لە هەولێر و سلێمانی دوو کورسی بۆ کریستیان و دوو کورسی بۆ تورکمانەکان تەرخان کراوە و ئەوەی دهۆکیش بۆ ئەرمەنەکان دەبێت.