کوردستان

مەسرور بارزانی سەنتەرێکی چاودێریی بەساڵاچووان دەکاتەوە

15-05-2024
مەسرور بارزانی سەنتەرێکی چاودێریی بەساڵاچووان دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ چوارشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمانە دروستکراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان دروست بکەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها داوایکرد کە ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرنگیيان پێ بدرێت، گوتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت.