کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

14-05-2024
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند پاسێک کە قوتابیانی ئامادەیی باکوری کچانی لە کەلارەوە بەرەو کفری گواستۆتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی لە قەزای کفری، لە ڕێگەدا پاسێکیان وەرگەڕاوە، بە داخەوە چەند قوتابییەک گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بریندارن، ئێمە لەوەزارەتی پەروەردە ھاوبەشی خەمی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبوری بە کەسوکار و مامۆستایان و ھاوڕێکانیان ببەخشێت، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ چارەسەرکردنیان.

وەزارەتی پەروەردە
١٤ی ٥ی ٢٠٢٤