کوردستان

دەیان کۆمپانیای بیانی بۆ وەبەرهێنان دێنە هەرێمی کوردستان

29-04-2024
دەیان کۆمپانیای بیانی بۆ وەبەرهێنان دێنە هەرێمی کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

باڵیۆزخانەی هیندستان لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، 60 کۆمپانیای هیندی بۆ وەبەرهێنان دێنە هەرێمی کوردستان.

پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان ڕایگەیاند: "60 کۆمپانیای هیندی بۆ وەبەرهێنان دێنە هەرێمی کوردستان، هەروەها لە بوارە جیاوازەکانی خوێندندا 50 قوتابی هەرێمی کوردستان دەنێرن بۆ هیندستان.”

ڕاشیگەیاند، “هیندستان بە پەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدانی ڤیزای هیندستان بۆ خاوەنکاران ماوەی سێ ڕۆژی پێدەچێت، بەڵام ڤیزای قوتابیان لە ماوەی یەک ڕۆژدا بەردەست دەبێت.