کوردستان

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

15-04-2024
په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتۆن بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و هاتووه‌، بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌مریكا ده‌ڕوانین.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانەی سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی دەکەین، دڵنیاین کە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ نوێنەرایەتی دەکرێت.
 
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هیوا دەخوازین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو باشتربێت.