کوردستان

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

12-04-2024
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ هەیینی، 12-04-2024، "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت". پلەکانی گەرماش، بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی شەممەش، 13-04-2024، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ". پلەکانی گەرماش، بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.