کوردستان

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

11-04-2024
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.

لە نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ ” بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم”.


سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت “ هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازین”.