کوردستان

ئەمرۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن

06-04-2024
ئەمرۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، ئەمرۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاوکردۆتەوە، ئەمرۆ هەریەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسیەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە، مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن.

مووچەی مانگی ئادار، لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٤/٦ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و تا پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.