کوردستان

حکومەتی هەرێم 85% داشکاندن بۆ قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران دەکات

28-03-2024
حکومەتی هەرێم 85% داشکاندن بۆ قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نزیکەی 50 هەزار قوتابی بەرێژەی %85 داشکاندنیان بۆ دەکرێت لە کرێی خوێندن.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی پەیامێکی لەڕێگەی ڤیدیۆوە بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دا، یەکێک لەو بڕیارانە، داشکاندنی 20%ـی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکان بوو.

پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دوو بڕیاری جیاوازدا، داشکاندنی بە ڕێژەی 20% و 45% بۆ قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران کردبوو، بەم بڕیارەی دوێنێش کۆی داشکاندنەکە بووە 85%.

بەمجۆرەش بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنیا لە 15%ـی کرێی خوێندن لە قوتابیانی پارالێڵ و ئێواران وەردەگیرێت.