کوردستان

دەرگای مزگەوتەکان بۆ نوێژی هەینی دەکرێنەوە

20-08-2020
دەرگای مزگەوتەکان بۆ نوێژی هەینی دەکرێنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر پێشنیازی دەستپێکردنەوەی نوێژی هەینی داوەتە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی لە سبەینێوە نوێژی هەینی دەستپێبکاتەوە.

سەید سدیق کەپرانی، ئەندامی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێردا، ئەندامانی لیژنەکە رزایبوون لەسەر ئەوەی پێشنیاز بدەنە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی بە گوێرەی رێنماییەکان رێگە بە دەستپێکردنەوەی نوێژی هەینی بدرێت.

سەید سدیق کەپرانی وتی"دەستپێکردنەوەی نوێژی هەینی بە گوێرەی چەند رێنماییەک دەبێت، لەوانە هێنانی بەرماڵ لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ مزگەوت، مەودای نێوان نوێژخوێنەکان کەمتر نەبێت لە یەک مەتر، داخستنی ئاودەستخانەکان و بەستنی دەمامک".