کوردستان

هەواڵێکی خۆش لە حکومەتەوە بۆ دووکاندارانی لەنگەی هەولێر

24-03-2024
هەواڵێکی خۆش لە حکومەتەوە بۆ دووکاندارانی لەنگەی هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وابڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پارێزگاری هەولێرەوە لە کرێی شەش مانگی دووکانەکانی بازاڕی لەنگە خۆش دەبێت.

بەرپرسێکی باڵا لە حکومەت رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئادار گوتی، "نووسراوی ئەنجوومەنی شارەوانی گەیشتووەتە پارێزگای هەولێر و ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر واژۆی دەکات و بە فەرمی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."

بەگوێرەی نوسراوەکە، ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر رێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی لێخۆشبوونی کرێی شەش مانگی دووکانەکان و کرێی کۆکردنەوەی زبڵی بازاڕی لەنگەی هەولێری تەواو کردووە. ئەوەی ماوە دەبێت پارێزگاری هەولێر نووسراوەکە واژۆ بکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، 27/2/2024 ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە. دوای رووداوەکە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە 166 دووکان سووتاون و 90 کەسیش لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی، کاسبکاران و هاونیشتمانییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچووە.