کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبووەوە

19-03-2024
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.