ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبووسی دەستیپێکرد

13-01-2024
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبووسی دەستیپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، وابڕیاربوو کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڵام بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەکە نزیکی دوو کاتژمێر دواکەوت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ناوی چەند كاندیدێكی سووننە بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ شەعلان کەریم، کاندیدی حزبی تەقەدووم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم. بەگوێرەی زانیارییەکان سووننەکان لەسەر هیچ کام لەو کاندیدانە کۆدەنگ نین، بۆیە پێده‌چێت بە دەنگی په‌رله‌مانتاران یەکلایی بكرێته‌وه‌ کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.