ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن

25-12-2023
ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حكوومەتی خۆجێی پارێزگای زی قاری باشووری عێراق، دانیشتوانی شارەكەی ئاگەدار كردەوە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاو دەبڕێت.

پارێزگای زی قار لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە كە لە رۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ئاو دەبڕێ و پێویستە هەر ماڵێك بەشی پێویستیی خۆی، بڕێك ئاو هەڵبگرن و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەكاری بێنن.

باسی لەوە كردووە كە هۆكاری بڕانی ئاوی پارێزگای زی قار، كوژانەوەی تەزووی كارەبای گشتییە لەسەر بەشێكی زۆری شارەكە و پرۆژەكانی ئاویش ناتوانن لە ڕێگەی كارەبای مۆلیدەوە ئاو بۆ دانیشتوانی شارەكە دابین بكەن.

جێی باسە پارێزگای زی قار یەكێك لە خراپترین پارێزگاكانی عێراقی فیدراڵە لە ڕووی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە و بەردەوام دانیشتوانی شارەكە لە ڕێگەی ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندانەوە داوای مافە سەرەتاییەكانی ژیان لە حكوومەتی خۆجێیی و حكوومەتی فیدراڵی دەكەن.