ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل: بەیروتیش دەکەینە غەزە

11-11-2023
ئیسرائیل: بەیروتیش دەکەینە غەزە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئیسرائیل هۆشداری بە حزبوڵای لوبنانی دەدات کە ئەگەر جەنگ دژی ئیسرائیل رابگەیێنێت، بەیروت هەمان چارەنووسی غەزەی  دەبێت.

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەر ئەوان (حزبوڵا) ئەم جۆرە هەڵەیە لێرە بکەن، ئەوانەی کە باجەکەی دەدەن، پێش هەمووان، خەڵکی لوبنانە. ئەوەی لە غەزە دەیکەین، دەتوانین لە بەیرووتیش بیکەین.

ئەم هەڕەشە دوای ئەوە هات کە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی، رۆژی شەممە، لە پەیامێکدا وتی، "بە بەکارهێنانی چەکی نوێ، هێرشەکانیان دژی ئیسرائیل بەهێزکردووە".