ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دووبارە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد مووشەک باران کرا

22-10-2023
دووبارە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد مووشەک باران کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

درەنگانی ئەمشەو بە موشەك هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، كە هێزەكانی ئەمریكای لێجێگیرە.

ئاژانسی رۆیتەرز ، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئۆکتۆبەری 2023 بڵاویكردەوە، بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، کە هؽزەکانی ئەمریکی تێدایە بۆردوومان کرا.

ئاژانسەکە بڵاویشیكردەوە، دوو لە موشەكەكان بە ئاسمانەوە لەلایەن سیستمی بەرگری بنكە سەربازییەكە خراونەتە خوارەوەو یەكێكیش بەر بنكە سەربازییەكە كەوتووە.

لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، تائێستا هیچ زانیارییەكی ورد لەو بارەوە نییە.