ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حوسییەکان هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد

19-10-2023
حوسییەکان هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حوسییەکانی یەمەن دەستیان بە موشەکبارانی ئیسرائیل کرد.

پات رایلەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن دەستیان بە موشەکبارانی ئیسرائیل کرد، بەڵام ئێمە ڕێگریمان لە هێرشەکە کرد و نەمانهێشت سەرکەوتوو بێت.

بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە بریندار نەبووە و ژمارەیەک پارچە مووشەک و درۆن لە نزیک کەشتیی جەنگیی USS Carney خراونەتە خوارەوە.