ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بکەرانی تەقینەوەکەی پایتەختی تورکیا ئاشکرا بوو

01-10-2023
بکەرانی تەقینەوەکەی پایتەختی تورکیا ئاشکرا بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە “خۆکوژیی”ـەکەی ئەمڕۆی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رادەگەیێنێت. 

عەلی یەریلکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشەکەیان کردووە و یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە، ئەوەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار بوون."