ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەردۆغان بووەوە بە سەرۆککۆمار

28-05-2023
ئەردۆغان بووەوە بە سەرۆککۆمار
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە و جارێکی دیکە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو کەوتەوە.

بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێژەی زیاتر لە 52%ـی دەنگەکان، توانی سەرکەوتن بەسەر کڵچدارئۆغڵو بەدەستبهێنێت کە رێژەی 47%ـی دەنگی بەدەستهێناوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن زیاتر لە 27 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت نزیکەی 24 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.