ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ماڵپەری وەزارەتێک هاککرا

08-05-2023
ماڵپەری وەزارەتێک هاککرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاککرا و وەزیرەکەی ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی ماڵپەڕی وەزارەتەکەی دەدات.

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند: ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە هاک کراوە، بەڵام دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و ئێستا ماڵپەڕەکە و سەرجەم سیستەمە خزمەتگوزارییەکانی لەبەردەستدایە.

سەبارەت بە هەواڵی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلایەن ئەو گرووپە هاککەرەوە، کەنعانی ڕەتی دەکاتەوە کە دزە بە زانیارییەکانی وەزارەتەکە کرا بێت.