ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ماڵی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ روخێندرا كه‌ ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردبوه‌ سه‌ر كچێكی 7 ساڵان

23-04-2023
ماڵی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ روخێندرا كه‌ ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردبوه‌ سه‌ر كچێكی 7 ساڵان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مالی پیاوێکی خەلکی شاری بەسرە دەروخێندرێ دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ٧ ساڵان.

لێكۆڵینه‌وه‌كان و دانپێدانانه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ كچه‌كه‌ی بردوه‌ته‌ خانویه‌كی چۆڵ و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردوه‌ته‌سه‌ر، كوشتویه‌تی و ته‌رمه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ ناو زبڵدانێكه‌وه‌.

سه‌ره‌تا باوكی كچه‌كه‌ له‌ كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و چوه‌ته‌ سه‌ر ماڵیان و پرسیاری كچه‌كه‌ی لێكردوه‌، ئه‌ویش پێی وتوه‌ كه‌ گوایه‌ دوای ئه‌وه‌ی شیرینیی بۆ كڕیوه‌، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ جێی هێشتوه‌.

باوكه‌كه‌ به‌م قسانه‌ قه‌ناعه‌تی نه‌كرد و پۆلیسی ئاگادار كردوه‌، پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كرد و هه‌موو راستییه‌كانی به‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌رخست، دواجار دادگا بڕیاریدا ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌ بڕوخێنێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی خۆجێیی به‌سره‌ كه‌ بڕیاریداوه‌ دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی زیاده‌ڕۆ ئه‌گه‌ر تاوان ئه‌نجام بده‌ن، ماڵه‌كانیان بڕوخێندرێت.