ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رێژەی ئاو لە عێراق زیادی کردوە

22-04-2023
رێژەی ئاو لە عێراق زیادی کردوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق: یه‌ده‌گی ئاوی عێراق سەدا 30 زیادیكردووه‌.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە یەک کاتدا دیدار و کارەکان لەنێوان لایەنی عێراقی – تورکی و عێراقی – ئێرانی سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بەردەوامیان هەیە.

خالد شه‌مال گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوه‌، پلانی کشتوکاڵی هاوینە پارێزگاری لە باخە بەرهه‌مدارەکان و بەربوومی دیکە دەکات، ئەگەر به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە تورکیا به‌باشی به‌ڕێوه‌ بچێت ئەوا رێگە به‌پلانی کشتوکاڵی هاوینەی بچووک و مامناوەند دەدرێت.

راشیگەیاند هەنگاوی کردەیی نراوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی پێشوو لەنێوان عێراق و تورکیا کە پەرلەمانی هەردوو وڵاتیش پەسندکراوە و یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنەکەش یەکلاییکردنەوەی بەشە ئاوی عێراقە لە رووباری دیجلە.

باسی لەوەشکرد، بەردانەوەی ئاوی رووباری دیجلە باشتر دەبێت بەتایبەتی کە لایەنی تورکی لەمبارەیەوە پابەندن بە رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا.