هەواڵ

بڕیاری لێبوردنی گشتی دەردەچێت

20-04-2023
بڕیاری لێبوردنی گشتی دەردەچێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی پێکھێناوە بە مەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی و تائێستاش لیژنەکە لەسەر کارەکانی بەردەوامە.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، رایگەیاند: تەواوبوونی ئەو پرۆژە یاسایە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ سەرجەم کوتلە و لایەنە سیاسییەکانی ناو ئیئتیلافی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

وتیشی، ھیچ بەندکراوێک لە گرتووخانەکانی عێراقدا نییە کە بەبێ ئامادەبوونی خۆی حوکم درابێت، بەڵکو سەرجەم بەندکراوان بە ئامادەبوونی خۆیان لەلایەن دادگاکانەوە بە شێوەیەکی یاسایی حوکمدراون و ھیچ جۆرە پێشێلکاری و بێسەروشوێنکردنێکیش لەگرتووخانەکاندا نییە.