کوردستان

خەڵکی گوندی ئەبوعەلی داعشێک دەکوژن و یەکێکی تریش بریندار دەکەن

13-08-2020
خەڵکی گوندی ئەبوعەلی داعشێک دەکوژن و یەکێکی تریش بریندار دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

خەڵکی گوندی ئەبوعەلی  لە نزیک کەرکووک تەقە لە دوو چەکداری داعش دەکەن و لە ئەنجامدا یەکێکیان دەکوژن و ئەوی تریشیان بریندار دەکەن.

عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت " شەوی رابردوو دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕێک چوونەتە سەر گوندی ئەبوعەلی لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک، بەڵام خەڵکی گوندەکە قبووڵیان نەکردووە، تەقەیان لێکردوون و لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکانیان کوشتووە و ئەوی تریشیان بریندارکردووە.