ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیبراهیم تاتڵیساس بۆ شەشەم جار لە خۆ کاندید کردن بۆ پەرلەمانتاری شکستی هێنا

09-04-2023
ئیبراهیم تاتڵیساس بۆ شەشەم جار لە خۆ کاندید کردن بۆ پەرلەمانتاری شکستی هێنا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیساس خۆی لەسەر لیستی ئاکپارتی بۆ پەرلەمانتاری کاندید کرد بەڵام ناوی نەگەڕایەوە.

ئاکپارتی (حیزبەکەی ئەردۆغان) لیستی کۆتایی پەسەندکراوی ناوی بەربژێرەکانی پێشکەشی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد، بەڵام لە لیستەکەدا ناوی ئیبراهیم تاتڵیساس نەبوو، لەکاتێکدا خۆی داوای کردبوو کاندیدی بکەن.

ئیبراهیم تاتڵیساس لە 18ی ئاداری 2023، کاندید بوونی خۆی لەسەر لیستی ئاکپارتی لە بازنەی رووها-ی باکووری کوردستان ئاشکراکرد.

لە سێ دەیەی ڕابردوودا، ئەوە سێیەم جارە کاندید بوونی ئیبراهیم تاتڵیساس ڕەتبکرێتەوە.