ئابووری

دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

30-03-2023
دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سێشەممە ٢٨/٣/٢٠٢٣ لەهەولێر چەکی دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆساڵەکانی ٢٠١٤و٢٠١٥و ٢٠١٦ بە نزیکەیی لەڕێگەی شانزە هەزار چەک بەسەرجوتیارانی سنوری هەولێر دەست بە دابەشکردنی کرا، کەکۆتا وەجبەبوو لەوپارەی لە شایستەی دارایی جوتیاران لەلای حکومەتی فیدراڵ بوو.

پێشتر لە سلێمانی و دهۆک دابەشکرەوە و لە بەرواری سەرەوە لە هەولێر دەست بەدابەشکردنی کراوە.

کۆی ئەوبڕەپارەی ئەو سێ ساڵەی وەک شایستەی دارایی لەلای حکومەتی ناوەندی ڕاگیرابوو لەماوەی ئەمساڵداو لەکابینەی نۆیەم ئەو مافەگەرێنرایەوە بۆجوتیاران.