ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەڕ لەنێوان ئێران و ئەفغانستان ڕوویدا

05-03-2023
شەڕ لەنێوان ئێران و ئەفغانستان ڕوویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

میدیای ئەفغانستان ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران و سوپای تاڵیبانی لە سنووری نیمروز روویدا و هەردوولاش چەکی قورسیان بەکارهێناوە.

ڕۆژنامەی هەشتی سوبحی، ئەفغانستان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، شەڕوپێکدادانی سەخت لەنێوان هێزەکانی سەرسنووری ئێران و ئەفغانستان لەسەر سنووری نیمروز ڕوویداوە.

ئاماژە بەوە کراوە کە، هێزەکانی ئێران مووشەکیان ئاراستەی بارەگا ئەمنیەکانی تاڵیبان کردووە لە شارۆچکەی زرنجی سەر بە ناوچەی نیمرووز و هەردوو لایەن چەکی قورس و سووکیان بەکارهێناوە.

سوپای پاسدارانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت: شەڕوپێکدادان لەسەر سنووری نیمروز لەنێوان ئێران و تاڵیبان روویداوە، بەڵام زیانی مادی و گیانی نەبووە.