ئابووری

سوودانی: دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌

31-01-2023
سوودانی: دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە خەڵک ده‌كات، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن، چونكه‌ دینار به‌هێزتره‌.

سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فه‌رمیی عێراقی، کە بڕیارە له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پەخش بکرێت، رایگەیاند: "هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌، بۆیه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن".

سوودانی خەجت لەوە دەکاتەوە، حکومەت دۆلار بە رێژەی فەرمی دابیندەکات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی حكومیشی كرد، كه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان پێ نه‌بێت و گوتیشی: "رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 یارمەتی نەختینەیی هه‌یه‌ و بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت".