ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بازرگانێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

03-11-2022
بازرگانێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە بەسرە دەستگیرکردنی یەکێک لە گەورەترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگاکەی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی دژی ماددەی هۆشبەری بەسرە توانیویانە بازرگانانێکی مادە هۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە بە ٦ کیلۆ کریستاڵ مادەی هۆشبەر و زیاتر لە نیو کیلۆ حەشیش و سێ سەد حەبی کاپتاگۆنەوە دەستگیر کراوە.