کوردستان

لە کەرکووک 2 چەکداری داعش دەستگیرکران

06-08-2020
لە کەرکووک 2 چەکداری داعش دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعشی لە سنووری پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2020، دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو "تیرۆریست"ی داواکراویان بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکردووە، کە بەناو مەفرەزەی ئەمنی رێکخراوی داعش بوونە لە ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک و  دواتریش دراونەتە دادگا.

هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە سنووری نێوان چیای حەمرین و ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەددین، هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر کیسێکی تەقەمەنی چەکدارانی داعش، کە 10 بۆمبی  تێدابووە.