ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکی ئیمارات تێچووی نەشتەرگەری منداڵێکی عێراقی لە ئەستۆ دەگرێت

16-10-2022
سەرۆکی ئیمارات تێچووی نەشتەرگەری منداڵێکی عێراقی لە ئەستۆ دەگرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، تێچووی چارەسەرکردنی کچە عێراقییەک لە ئەستۆ دەگرێت.

شەمس پێویستی بە نەشتەرگەرییەک بوو کە تێچووەکەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و لە تەمەنی یەک ساڵ و هەشت مانگیدایە و تاقانەی دایک و باوکیەتی، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی وەرینی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشتی بووە و پێویستی بە چارەسەر هەیە پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە دوو ساڵ.

ئێستا شەمس چارەسەری لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی ئەلجەلیلە لە دوبەی وەردەگرێت و سەرۆکی ئیمارات تیچووی نەشتەرگەرییەکەی دابینکردووە کە 2 ملیۆن دۆلارە.